الملخص:گۆڤاری ماینینگی پەیوەست بە کاروباری سامانە سروشتیەکان ئەمڕۆ دوشەممە ئاشکرایکرد، یەدەگی ستراتیژیی زێڕ لە عێراقدا بەڕێژەی 2% زیادیکردوە، بانکی ناوەندیش لەبەرنامەیدایە تەنێک زێڕی دیکە وەک سەرچاوەیەکی یەدەگ بکڕێت، بەڵام هیچ کام لەزێڕەکانی لەناوخۆی عێراقدا نین و لە بانکەکانی فڕەنسا و بریتانیا هەڵگیراون.

بەگوێرەی گۆڤاری ماینینگ، عێراق تەنها لە ماوەی یەک ڕۆژدا یەدەگی زێڕی بەڕێژەی 2% زیادکردوە، دوای ئەوەی سێشەممەی ڕابردو 2.5 تەن زێڕی کڕیوە، ستراتیژی بانکی ناوەندیش بریتی دەبێت لە کڕینی تەنێک زێڕی دیکە بە شێوەیەکی پچڕپچڕ لە ماوەی نیوەی کۆتایی ئەمساڵدا.
عێراق کە ئێستا خاوەنی 132 تەن لەو کانزا زەردەیە
ئاماژەی بەوەشکردوە، عێراق کە ئێستا خاوەنی 132 تەن لەو کانزا زەردەیە، ئەو بڕە لە بانکی فڕەنسی و بریتانیا هەڵدەگرێت و جەختیشی لەوە کردەوە کە “زێڕەکە لە ناوخۆی عێراقدا نیە”.
ەهۆی تێکچونی ئابوری ئەمریکا و بەرزبونەوەی بەردەوامی ڕێژەی سودی دۆلار خواست لەسەر زێڕە
گۆڤاری ماینینگ باسی لە گرنگی ئێستای زێڕ لە ئابوریدا کردوە، بەهۆی تێکچونی ئابوری ئەمریکا و بەرزبونەوەی بەردەوامی ڕێژەی سودی دۆلار لەلایەن حکومەتی واشنتنەوە.
گۆڤارەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، ستراتیژی ئێستای بانکی ناوەندی بۆ کڕینی بڕێکی پچڕپچڕی زێڕ هاوکات لەگەڵ بەرزبونەوەی بەردەوامی نرخی زێڕە کە ڕەنگە ببێتە هۆی خەرجکردنی پارەی زیادە بۆ عێراق بەهۆی ئارەزوی وەبەرهێنەران بۆ کڕینی ئەو کانزا بەنرخە، هەوڵێکیش بێت بۆ دورکەوتنەوە لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی بەرزکردنەوەی سود لەسەر نرخی دۆلار.

باشترین شت کە ئێستا دەتوانیت بیکەیت ئەوەیە کە بەردەوام بیت لە چاودێریکردنی هێڵکارییەکان و هەواڵەکان و ڕاپۆرتە ئابوورییەکان بە شێوەیەکی کاتژمێری یان ڕۆژانە و ڕێگەیەکی زۆر باش بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە لە ڕێگەی ئەپی WIKIFX ەوەیە. بە هەواڵە خێراکان و ئاگادارکردنەوەی نرخەکان و تەنانەت بارێکی هەستکردن لە کاتی ڕاستەقینەدا کە ئاماژەیە بۆ حیکمەتی قەرەباڵغییەکە، هەموو ئەو ئامراز و تێڕوانینانەت دەبێت کە پێویستن بۆ چێژوەرگرتن لە بازرگانی مۆبایل. ئەپەکە دابمەزرێنە، و بە ئیمەیڵەکەت ناوت تۆمار بکە