الملخص:ئەمڕۆ هەینی سەرەڕای ئەوەی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی كوردستان داخراون، بەڵام بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار گۆڕأنكاری بەسەرهات و لەئێستادا 100 دۆلار بەرامبەرە بە 146 هەزار و 900 دینار.

ئەمڕۆ هەینی سەرەڕای ئەوەی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی كوردستان داخراون، بەڵام بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار گۆڕأنكاری بەسەرهات و لەئێستادا 100 دۆلار بەرامبەرە بە 146 هەزار و 900 دینار.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە نوسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو بە خەندان دراون، سەرەڕای داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو بەهۆی پشوی رۆژی هەینیەوە، لەئێستادا 100 دۆلار بە 146 هەزار و 900 دینار دەفرۆشرێت، هەروەها 100 دۆلار بە 146 هەزار و 500 دیناریش دەكڕدرێت.
ئێوارەی دوێنێ لەكاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بو بە 147 هەزار دینار.
لەلایەكی دیكەشەوە، بەهای لیرەی توركی بەردەوامە لەدابەزین و بەیانی ئەمڕۆ 100 دۆلار بەرامبەرە بە 2080 لیرە و بەوتەی شارەزایانیش پێشبینیدەكرێت بەهاكەی زیاتر رو لەدابەزین بكات.

بانكێكی عێراقی هۆشداری لەگواستنەوەی پارە بۆ شوێنی نادیار دەدات
بانكی رافدەینی نیمچە فەرمی هۆشداری لەبارەی گواستنەوەی پارە لەناوخۆی وڵاتەوە بۆ دەرەوەی وڵات و شوێنی نادیار دەدات و راشیدەگەیەنێت، پێویستە هاوڵاتیان هۆشیاریان بەرامبەر بەدزینی هەژماری كەسی خۆیان هەبێت.
بانكی رافدەینی نیمچە ئەمڕۆ هەینی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بانكەكەیان هۆشداریدەداتە كڕیارەكانی لە گواستنەوەی پارە بۆ لایەنە نەناسراوەكان كە بانگەشەی كردنەوەی هەژمار لە بانكەكان دەكەن بە مەبەستی وەرگرتنی هاوكاری مرۆیی لە یەكێك لە وڵاتانی دراوسێ لە ڕێگەی كارتی پارەدانی ئەلیكترۆنی بە مەبەستی وەرگرتنی پارە و دانانی لە هەژماری تایبەتی خۆیان.
بانكی رافدەین داوا لە هاوڵاتیان دەكات گوێڕایەڵی ئەو لایەنانە نەبن كە ساختەكار و فریودەرن بۆ دزینی هەژماری كەسی، ئەمەش دیاردەیەكی مەترسیدارە و وڵات روبەڕوی زیانی دارایی دەكاتەوە لەكاتی گواستنەوەی پارەدا بەبێ ئەوەی هیچ دڵنیاییەك وەربگرن و هیچ بڕە پارەیەكیش بەدەستبهێنن.
ئەوەش لەكاتێكدایە بەشێك لە هاوڵاتیان بەمەبەستی دەستكەوتنی دۆلار بەنرخی فەرمی، پەنادەبەنە بەر كارتی ئەلیكترۆنی وڵاتانی دراوسێ تا لەو ڕێگەیەوە هەر 100 دۆلارێكیان بە 132 هەزار دینار دەستبكەوێت.
