الملخص:بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار لە بازاڕەکانی هەرێم لە بەرزیدا جێگیربوە و 100 دۆلار بەرامبەرە بە 154 هەزار و 300 دینار، تمەنی ئێرانیش لە نزمترین ئاستدا جێگیربوە و 100 دۆلار بەرامبەرە بە چوار ملیۆن 840 هەزار تمەن.

بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار لە بازاڕەکانی هەرێم لە بەرزیدا جێگیربوە و 100 دۆلار بەرامبەرە بە 154 هەزار و 300 دینار، تمەنی ئێرانیش لە نزمترین ئاستدا جێگیربوە و 100 دۆلار بەرامبەرە بە چوار ملیۆن 840 هەزار تمەن.
نرخی دراوەکانی ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێم
نرخی دۆلار بەرامبەر دینار
154،300
نرخی یۆرۆ بەرامبەر دینار
167،000=€100
نرخی پاوەن بەرامبەر دینار
192،500=£100
نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار
$100=4،840،000
نرخی یۆرۆ بەرامبەر دۆلار
€100=109$
نرخی پاوەن بەرامبەر دۆلار
£100=125،050$
نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار
2،680=100$

لیژنەی پشتیوانی لە دیناری عێراقی ڕێوشوێنی نوێی بۆ سنوردارکردنی بەرزبونەوەی نرخی دۆلار لە بازاڕەکاندا دەگیرێتەبەر و دەڵێت، کاریگەرییەکانی پێدانی 100 ھەزار دۆلار بە بازرگانان لە داھاتودا دەردەکەوێت.
عومەر سودانی، ئەندامی لیژنەی پشتیوانی لە دیناری عێراقی لە لێدوانێکدا رایگەیاند، لیژنەکە بە سەرۆکایەتی قاسم الزاڵمی، راوێژکاری سەرۆک وەزیران لەم دواییانەدا بڕیاری کردنەوەی هەژماری بۆ بازرگانان لە بانکی (TBI)داوە کە ناسنامەی ژوری بازرگانی بەغدایان هەیە.
ئەو بازرگانانە مانگانە 100 هەزار دۆلار بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی وەربگرن.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو بازرگانانەی کە هەژمارەکەیان بۆ دەکرێتەوە رێگەیان پێدەدرێت مانگانە 100 هەزار دۆلار بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی وەربگرن.
ئەو هەنگاوە بۆ رێگریکردنە لە بەرزبونەوەی زیاتری بەھای دۆلار لە بازاڕەکاندا
ئەندامەکەی لیژنەی پشتیوانی لە دیناری عێراقی، باسی لەوەشکرد، ئەو هەنگاوە بۆ رێگریکردنە لە بەرزبونەوەی زیاتری بەھای دۆلار لە بازاڕەکاندا، بازرگانانیش پشتیوانی بڕیارەکەیان کردوە، کە بە ھەماھەنگی لەلایەن سەرۆکی ژوری بازرگانی بەغداوە دەکرێت، لە داهاتوشدا کاریگەری بڕیارەکە دەردەکەوێت.
