الملخص:بانكی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە زیاتر لە 197 ملیۆن دۆلاری خستنەبازاڕەوە و بەهای دۆلاریش بەرامبەر بەدینار لەبازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو گۆڕانكاری بەسەرهات و بەهاكەی دابەزی.

بانكی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە زیاتر لە 197 ملیۆن دۆلاری خستنەبازاڕەوە و بەهای دۆلاریش بەرامبەر بەدینار لەبازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو گۆڕانكاری بەسەرهات و بەهاكەی دابەزی.
ئەمڕۆ چوارشەممە بانكی ناوەندی عێراق رێژەی خستنەڕوی راگەیاند كە 197 ملیۆن و 401 هەزار و یەك دۆلاری خستۆتەبازاڕەوە، كە 30 ملیۆن و 620 هەزار دۆلار دۆلاری بەشێوەی كاش و 166 ملیۆن و 784 هەزار و یەك دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵەیە.
بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 152 هەزار و 500 دینار
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەبازاڕی دۆلارەكەی سلێمانیەوە بە خەندان دراون، بەیانی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بو بە 152 هەزار و 750 دینار، بەڵام لەئێستادا بەهاكەی بەرزبۆتەوە و بەجۆرێك بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 152 هەزار و 500 دینار.
ئێوارەی دوێنێ لەكاتی داخ

نرخی زێڕ لەبازاڕەكان نزیكەی دو هەفتەیە گۆڕانكاریەكی كەمی بەسەرهاتوە و بەجێگیری ماوەتەوە، خاوەنی یەكێك لە زەڕەنگەرەكانی شاری سلێمانی دەڵێت، “بەهۆی بەرز و نزمی بەهای دۆلار بەرامبەر بەدیناری عێراقیەوە، نرخی زێڕ لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەرزبۆتەوە”.
محهمهد حسێن، له زهڕهنگهری نیاز له سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە به خهندان-ی راگهیاند، نرخی زێر ئەمڕۆ گۆڕانكاریەكی كەمی بەخۆوە بینیوە، یەک ئۆنسە بە 1902 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و لە هەرێمی کوردستانیش مسقاڵێک زێڕی عەیار 18 بە 360 هەزار دینارە.
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 410 هەزار دینارە و یەک لیرەش بە 420 دۆلارە
ئاماژەی بەوەشکرد، مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 410 هەزار دینارە و یەک لیرەش بە 420 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
زێڕ ماوەی نزیكەی دو هەفتەیە بەجێگیری ماوەتەوە
ئاماژەی بەوەشكرد، لەئێستادا زێڕ ماوەی نزیكەی دو هەفتەیە بەجێگیری ماوەتەوە و پێشتر دابەزینی تۆماركردوە، ئەوەی ئێستاش هەیە كە نرخەكەی بەرزبۆتەوە بۆ بەهای دۆلار بەرامبەر بەدیناری عێراقی دەگەڕێتەوە، كاتێك نرخی زێڕ دەشكێندرێتەوە بەدینار بەراورد بەرابردو نرخەكەی بەرزبۆتەوە، هۆكاری سەرەكی ئەوەش بەهای دۆلارە.
ئەوەشی خستەڕو، تاوەكو كۆتایی مانگی (ئەیلول/9) لەسەر ئاستی جیهانی نرخی زێڕ دابەزینێكی كەم بەخۆوە ببینێت و پاشان رو لەبەرزبونەوە دەكات، ئەو بەرزبونەوەیەش بەشێوەیەكی زۆر نابێت و ئاسایی دەبێت.
