الملخص:ئەمڕۆ پێنجشەممە بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار لە بازاڕەکانی هەرێم کەمێک دابەزی و 100 دۆلار بەرامبەرە بە 153 هەزار و 250 دینار، تمەنی ئێرانیش لە نزمترین ئاستدا جێگیر بوە و 100 دۆلار بەرامبەرە بە چوار ملیۆن 800 هەزار تمەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار لە بازاڕەکانی هەرێم کەمێک دابەزی و 100 دۆلار بەرامبەرە بە 153 هەزار و 250 دینار، تمەنی ئێرانیش لە نزمترین ئاستدا جێگیر بوە و 100 دۆلار بەرامبەرە بە چوار ملیۆن 800 هەزار تمەن.
نرخی دراوەکانی ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێمنرخی دۆلار بەرامبەر دینار
100$=153،250
نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار
$100=4،800،000
نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار
2،722=100$
نرخی یۆرۆ بەرامبەر دینار
166،500=€100
نرخی پاوەن بەرامبەر دینار
192،500=£100
نرخی یۆرۆ بەرامبەر دۆلار
€100=108$
نرخی پاوەن بەرامبەر دۆلار
£100=125$

بانكی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە زیاتر لە 197 ملیۆن دۆلاری خستنەبازاڕەوە و بەهای دۆلاریش بەرامبەر بەدینار لەبازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو گۆڕانكاری بەسەرهات و بەهاكەی دابەزی.
ئەمڕۆ چوارشەممە بانكی ناوەندی عێراق رێژەی خستنەڕوی راگەیاند كە 197 ملیۆن و 401 هەزار و یەك دۆلاری خستۆتەبازاڕەوە، كە 30 ملیۆن و 620 هەزار دۆلار دۆلاری بەشێوەی كاش و 166 ملیۆن و 784 هەزار و یەك دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵەیە.
بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 152 هەزار و 500 دینار
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەبازاڕی دۆلارەكەی سلێمانیەوە بە خەندان دراون، بەیانی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بو بە 152 هەزار و 750 دینار، بەڵام لەئێستادا بەهاكەی بەرزبۆتەوە و بەجۆرێك بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 152 هەزار و 500 دینار.
ئێوارەی دوێنێ لەكاتی داخستنی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بو بە 153 هەزار و 200 دینار.
