الملخص:ناسر كینانی شارەزای كاروباری دارایی ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاند، كاتێك بانكی ناوەندی دۆلار دەخاتەبازاڕەوە راستەوخۆ دۆلارەكە بەرەو ئەو نوسینگەی ئاڵوگۆڕانە دەڕوات كە حەواڵەی رەش دەكەن، هەربۆیە بەهای دۆلار بەرامبەر بەدیناری عێراقی لەبەرزیدا ماوەتەوە و دانابەزێت.

ناسر كینانی شارەزای كاروباری دارایی ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاند، كاتێك بانكی ناوەندی دۆلار دەخاتەبازاڕەوە راستەوخۆ دۆلارەكە بەرەو ئەو نوسینگەی ئاڵوگۆڕانە دەڕوات كە حەواڵەی رەش دەكەن، هەربۆیە بەهای دۆلار بەرامبەر بەدیناری عێراقی لەبەرزیدا ماوەتەوە و دانابەزێت.
ناسر كینانی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، زیادبونی فرۆشی بانكی ناوەندی كەمتر كاریگەری لەسەر نرخی دۆلار لە بازاڕی ناوخۆییدا هەبوە چونكە زۆرینەی ئەو دۆلارانە دەچنە بۆ ئەو نوسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو دەڕۆن كە لەلایەن كەسانی دەستڕۆیشتو خاوەندارێتی دەكرێن و ڕاستەوخۆ بەرپرسن لە حەواڵەی رەش، هەر ئەمەش بوە هۆكار بۆئەوەی لەماوەی رابردودا ڕێگری لە بەشێك لە بانكەكان بكرێت كە مامەڵەی دۆلار بكەن.
كەمكردنەوەی فرۆشی دۆلار بانكی ناوەندی كاریگەری دەبێت لەسەر پرسی بەرزبونەوەی بەهاكەی
ئاماژەی بەوەشكردوە، كەمكردنەوەی فرۆشی دۆلار بانكی ناوەندی بە دڵنیاییەوە كاریگەری دەبێت لەسەر پرسی بەرزبونەوەی بەهاكەی بەرامبەر بەدیناری عێراقی، چونكە ئەم دابەزینە دەبێتە هۆی كەمی دراوی دۆلار لەبازاڕەكان.

ئەو بانكانە و قاچاخچیەكان كاردەكەن بۆ كۆكردنەوەی دۆلار
دەشڵێت، “ئەو بانكانە و قاچاخچیەكان كاردەكەن بۆ كۆكردنەوەی دۆلار بە مەبەستی دابینكردنی دراو بۆ بەردەوامبونی حەواڵەی ڕەش”.
لە ئێستادا فرۆشی رۆژانەی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقەوە، لە دەوروبەری 200 ملیۆن دۆلاردایە لەكاتێكدا پێشتر رۆژانە زیاتر لە 250 ملیۆن دۆلاری دەخستەبازاڕەوە.
