الملخص:ئەمڕۆ دوشەممە بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار لە بازاڕەکانی هەرێم کەمێک بەرزبوەوە و 100 دۆلار بەرامبەرە بە 153 هەزار و 800 دینار، تمەنی ئێرانیش لە نزمترین ئاستدا جێگیر بوە و 100 دۆلار بەرامبەرە بە چوار ملیۆن 850 هەزار تمەن.

ئەمڕۆ دوشەممە بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار لە بازاڕەکانی هەرێم کەمێک بەرزبوەوە و 100 دۆلار بەرامبەرە بە 153 هەزار و 800 دینار، تمەنی ئێرانیش لە نزمترین ئاستدا جێگیر بوە و 100 دۆلار بەرامبەرە بە چوار ملیۆن 850 هەزار تمەن.
نرخی دراوەکانی ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێمنرخی دۆلار بەرامبەر دینار
153.800= 100 $
نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار
$100=4،850،000
نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار
2،722=100$
نرخی یۆرۆ بەرامبەر دینار
166،500=€100
نرخی پاوەن بەرامبەر دینار
192،500=£100
نرخی یۆرۆ بەرامبەر دۆلار
€100=108$
نرخی پاوەن بەرامبەر دۆلار
£100=125$

نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان ئەمڕۆ سێشەممە دابەزینی بەخۆوە بینی، لەكاتێكدا بازاڕ هێشتا ترسەكانی كەمبونەوەی خواستی بەهۆی ئەگەری بەرزبونەوەی ڕێژەی سودی ئەمریكای قەرەبو نەكردۆتەوە، بەوتەی شارەزانیش، هۆكاری دابەزینی نرخی نەوت بۆ زریانیكی كەناراوەكانی كەنداوی ئەمریكا دەگەڕێننەوە.
بەگوێرەی بۆرسەی جیهانی وزە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 0.02% دابەزینی بەخۆوە بینی و گەیشتە 80.40 دۆلار، هەروەها نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەكساس 0.06% دابەزینی بەخۆوە بینی و گەیشتە 80.07 دۆلار.
وەبەرهێنەران چاوەڕوانی داتا گرنگەكانن لەسەر ئابوری ئەمریكا
وەبەرهێنەران چاوەڕوانی داتا گرنگەكانن لەسەر ئابوری ئەمریكا لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا كە یارمەتیدەر دەبێت لە دیاریكردنی ڕەوتی ڕێژەی سود لەمساڵ و ساڵی داهاتو، بۆیە هێشتا بازاڕەكان جۆرێك لە ترس و دڵەڕاوكێیان پێوەدیارە.
ڕەنگە بۆ هێوركردنەوەی هەڵاوسان ناچاربێت ڕێژەی سودی زیاتر بەرزبكاتەوە
جیرۆم پاول سەرۆكی یەدەگی فیدڕاڵی ئەمەریكا ڕایگەیاند، ڕەنگە بۆ هێوركردنەوەی هەڵاوسان ناچاربێت ڕێژەی سودی زیاتر بەرزبكاتەوە.
، پێدەچێت زریانەكە ببێتە هۆی پچڕانی كارەبا و كاریگەری لەسەر بەرهەمهێنانی نەوتی خاو دروستبكات
لەلایەكی دیكەوە، زریانی گەرمی ئادالیا ڕۆژئاوای كوبای گرتەوە و لە كاتی بەرەو فلۆریدا گۆڕا بۆ زریانێكی نزیك، پێدەچێت زریانەكە ببێتە هۆی پچڕانی كارەبا و كاریگەری لەسەر بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە دیوی ڕۆژهەڵاتی كەنارەكانی كەنداوی ئەمریكا دروستبكات.
لەم هەفتەیەدا گرنگی بە پێوەرەكانی نرخی PCE ی ئەمریكا دەدرێت كە بڕیارە پێنجشەممە بڵاوبكرێتەوە و داتاكانی موچەی غەیرە كێڵگەییەكانی مانگی (ئاب/8) لە ڕۆژی هەینیدا بڵاوبكرێتەوە.
لەلایەكی دیكەشەوە، وەبەرهێنەران هێشتا نیگەرانن لە بوژانەوەی ئابوری لە چین و هەروەها لە خواست لەسەر نەوت كە دوەم گەورەترین وڵاتی بەكاربەری نەوتە لە جیهاندا.
