
هەردو بانكی ڕەشید و رافدەین ڕایانگەیاند، لەئەمڕۆوە دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی (ئەیلول/9)ی خانەنشینانی سەربازی و شارستانی عێراق دەكرێت.
هەردو بانكی ڕەشید و رافدەین لە دو راگەیەندراوی جیادا بڵاویانكردەوە، پارەی پێویست بۆ موچەی مانگی (ئەیلول/9)ی خانەنشینان خەرجكراوە و سەرجەم خانەنشینانی سەربازی و شارستانی لەڕێگەی كریدی كارتەكانیانەوە لە هەر شوێنێك بیانەوێت و لەڕێگەی لقەكانی هەردو بانكەكەوە موچەكانیان وەربگرن.
وەزارەتی دارایی عێراق دەستپێكردنی پێدانی موچەی فەرمانبەرانی بۆ مانگی ئەیلولی ڕاگەیاند
پێشتریش وەزارەتی دارایی عێراق دەستپێكردنی پێدانی موچەی فەرمانبەرانی بۆ مانگی ئەیلولی ڕاگەیاند.
ئەوەش لەكاتێكدایە تاوەكو ئێستا هیچ وادەیەك بۆ دابەشكردنی موچەی مانگی (تەمموز/7)ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دیارینەكراوە، لەكۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیشدا بڕیاردرا 500 ملیار دینار بۆ موچەی موچەخۆرانی هەرێم بنێردرێت، بەڵام ئەو بڕە پارەیەش بەشی موچەی مانگێك ناكات لەبەرئەوەی بۆ موچەی هەر مانگێكی موچەخۆران، حكومەتی هەرێم پێویستی بەزیاتر لە 900 ملیار دینار هەیە.

ئەمڕۆ یەکشهممه بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار لە بازاڕەکانی هەرێم بهجێگیری مایهوه و 100 دۆلار بەرامبەرە بە 154 هەزار دینار، تمەنی ئێرانیش لە نزمترین ئاستدا جێگیربوە و 100 دۆلار بەرامبەرە بە چوار ملیۆن 920 هەزار تمەن.
نرخی دراوەکانی ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێم
نرخی دۆلار بەرامبەر دینار
154,000
نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار
$100=4,920,000
نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار
2,670=100$
نرخی یۆرۆ بەرامبەر دینار
166,000=€100
نرخی پاوەن بەرامبەر دینار
190,000=£100
نرخی یۆرۆ بەرامبەر دۆلار
€100=108$
نرخی پاوەن بەرامبەر دۆلار
£100=125$
