الملخص:وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، سبه‌ی دوشەممە دەست به دابەشکردنی موچەی مانگی تەموز دەکرێت و بە وەزارەتی تەندروستی دەستپێدەکات و بە خانەنشینی پێشمەرگە کۆتایی دێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، سبه‌ی دوشەممە دەست به دابەشکردنی موچەی مانگی تەموز دەکرێت و بە وەزارەتی تەندروستی دەستپێدەکات و بە خانەنشینی پێشمەرگە کۆتایی دێت.
به‌گوێره‌ی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری، سبه‌ی موچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و دوسبه‌ی موچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، لیواكان و یه‌كه‌ی 70 و 80ی پێشمه‌رگه دابه‌شده‌كرێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی خشتهكه، رۆژی 27ی ئه‌م مانگه موچه‌ی دارایی و ئابوری، ناوخۆ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی داموده‌زگا نه‌وتییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه دابه‌شده‌كرێت، 28ی ئه‌م مانگه‌ش موچه‌ی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی، به‌رگری فریاكه‌وتن، كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانییه سیاسییه‌كان.
ۆژی 8ی مانگی 10 كۆتایی به دابه‌شكردنی موچه دێت، كه وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ڵێت، موچه‌ی مانگی ته‌موزی 2023یه
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری موچه‌ی ته‌واوی وه‌زاره‌ت و شوێنه‌كانی دیكه به 14 رۆژ دابه‌شده‌كات و رۆژی 8ی مانگی 10 كۆتایی به دابه‌شكردنی موچه دێت، كه وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ڵێت، موچه‌ی مانگی (ته‌موز/7)ی 2023یه.
نرخی نه‌وت ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه جارێكی دیكه روی له‌به‌رزبونه‌وه كرد، شاره‌زایانیش هۆكاره‌كه‌ی بۆ بڕیاره‌كه‌ی مۆسكۆ به‌مه‌به‌ستی قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌نارده‌كردنی سوته‌مه‌نی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ده‌گه‌ڕێننه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه نیگه‌رانییه‌كانیان به‌رده‌وامن له‌باره‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی دوباره‌ی ڕێژه‌ی سود.
به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی وزه، به‌رمیلێك نرخی نه‌وتی خاوی برێنت 48 سه‌نت به‌رزبوه‌وه، كه ده‌كاته 0.5%، به 93.75 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، نرخی نه‌وتی خاوی ڕۆژئاوای ته‌كساسی ئه‌مریكا بۆ دوه‌مجار له‌سه‌ریه‌ك به‌رده‌وام بو له بهرزبونهوهكانی و هه‌ر به‌رمیلێك به 90.53 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، كه 50 سه‌نت به ڕێژه‌ی 0.6% به‌رزبوه‌وه.
نرخی نه‌وتی خاو هه‌فته‌یه‌كه به‌رزبونه‌وه‌ی ده‌ستپێكردۆته‌وه
تۆنی سایكامۆر، شرۆڤه‌كاری كۆمپانیای ئای جی ماركێتس رایگه‌یاندوه، نرخی نه‌وتی خاو هه‌فته‌یه‌كه به‌رزبونه‌وه‌ی ده‌ستپێكردۆته‌وه، له‌كاتێكدا بازاڕ به‌رده‌وامه له هه‌ڵمژینی قه‌ده‌غه‌كردنی كاتی ڕوسیا بۆ هه‌نارده‌كردنی گازوایل و به‌نزین بۆ بازاڕه‌كان، ئه‌مه‌ش به‌هۆی په‌یامه هێواشهكانی بانكی ناوه‌ندی ئه‌مریكاوه جێگیركراوه كه ڕێژه‌ی سود بۆ ماوه‌یه‌كی درێژتر به‌رز ده‌مێنێته‌وه.
مۆسكۆ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی هه‌نارده‌كردنی به‌نزین و گازوایلی بۆ زۆربه‌ی وڵاتان قه‌ده‌غه كرد
هه‌فته‌ی ڕابردو مۆسكۆ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی هه‌نارده‌كردنی به‌نزین و گازوایلی بۆ زۆربه‌ی وڵاتان قه‌ده‌غه كرد به‌مه‌به‌ستی سه‌قامگیركردنی بازاڕی ناوخۆ، ئه‌مه‌ش ترسی دابه‌زینی دابینكردنی به‌رهه‌مه‌كان به‌تایبه‌ت نه‌وتی گه‌رمكه‌ره‌وه‌ی دروستكرد له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی وه‌رزی زستان له نیوه‌گۆی باكور.
به‌پێی ڕاپۆرتێكی هه‌فتانه‌ی كه له‌لایه‌ن به‌یكه‌ر هیوزه‌وه ڕۆژی هه‌ینی بڵاوكراوه‌ته‌وه، له ئه‌مریكا، هه‌فته‌ی ڕابردو ژماره‌ی كارگه‌كانی نه‌وتی كارپێكراو هه‌شت بۆ 507 دانه كه‌میكردوه، كه نزمترین ئاسته له مانگی شوباتی ساڵی 2022ه‌وه، سه‌ره‌ڕای به‌رزبونه‌وه‌ی نرخه‌كان.
