الملخص:ئەمڕۆ دوشەممە نرخی زێڕ دابەزینی بەخۆیەوە بینی و بەهای دۆلار بەهێزی خۆی پاراست دوای ئەوەی بەرپرسانی بانکی فیدڕاڵی (بانکی ناوەندی ئەمریکا) ئاماژەیان بە بەردەوامبون لە بەرزکردنەوەی ڕێژەی سود كرد بۆ ماوەیەکی درێژتر، بەڵام جوڵەکان سنوردار بون، چونکە وەبەرهێنەران چاوەڕێی داتاکانی هەڵاوسان بون، کە لەم هەفتەیەدا بڵاودهكرێتهوه.

ئەمڕۆ دوشەممە نرخی زێڕ دابەزینی بەخۆیەوە بینی و بەهای دۆلار بەهێزی خۆی پاراست دوای ئەوەی بەرپرسانی بانکی فیدڕاڵی (بانکی ناوەندی ئەمریکا) ئاماژەیان بە بەردەوامبون لە بەرزکردنەوەی ڕێژەی سود كرد بۆ ماوەیەکی درێژتر، بەڵام جوڵەکان سنوردار بون، چونکە وەبەرهێنەران چاوەڕێی داتاکانی هەڵاوسان بون، کە لەم هەفتەیەدا بڵاودهكرێتهوه.

نرخی زێڕ ئهمڕۆ بە ڕێژەی 0.1% دابەزی و گەیشتە 1923 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، هەروەها نرخی ئایندەی زێڕی ئەمریکاش بە ڕێژەی 0.1% دابەزی و گەیشتە 1943 دۆلار.
زێڕ بە قۆناغێکی چەسپاندنی پێگەی خۆیدا تێدەپەڕێت
کارلۆ ئەلبێرتۆ دی کاسا، شرۆڤەکاری کۆمپانیای کێنس مۆنی رایگەیاند، زێڕ بە قۆناغێکی چەسپاندنی پێگەی خۆیدا تێدەپەڕێت، دوای ئەوەی هەفتەی رابردو نرخی زێڕ نەیتوانی لە سەروی 1930 دۆلارەوە بمێنێتەوە بۆ هەر ئۆنسەیەک، ئاماژەی بەوەکرد، رەنگە زێڕ فشاری زیاتری بكهوێته سهر و یهك ئۆنسه بۆ 1900 دۆلار داببهزێت.
بەرزکردنەوەی رێژەی سود دەبێتە هۆی ئەوەی وەبەرهێنەران خۆیان لە کڕینی ئەو کانزایە زەردە بپارێزن
بەرزکردنەوەی رێژەی سود لهلایهن بانكی فیدڕاڵی ئهمریكا دەبێتە هۆی ئەوەی وەبەرهێنەران خۆیان لە کڕینی ئەو کانزایە زەردە بپارێزن، بەرپرسانی بانکی فیدڕاڵی هۆشدارییاندا لە ئەگەری بەردەوامبون لە بەرزکردنەوەی رێژەی سود تەنانەت دوای بڕیارەکەی دەستەی کارگێڕی بۆ ئەوەی هەفتەی ڕابردو ڕێژەی سود وەک خۆی بهێڵێتەوە.
هێشتا دڵنیا نین لەوەی هەوڵەکان بۆ سنوردارکردنی هەڵاوسان کۆتایی هاتوە
سێ داڕێژەری سیاسەت رایانگەیاندوە، کە هێشتا دڵنیا نین لەوەی هەوڵەکان بۆ سنوردارکردنی هەڵاوسان کۆتایی هاتوە، ئهوهش لهكاتێكدای دۆلار لە دەوری بەرزترین ئاست لە ماوەی زیاتر لە شەش مانگدا دەسوڕێتەوە.
ئێستا وەبەرهێنەران چاوەڕوانی پێوەرەکانی نرخی خەرجییەکانی بەکاربردنی کەسی ئەمریکان، کە پێوەرێکی پەسەندکراوی بانکی فیدڕاڵییە بۆ هەڵاوسان، کە بڕیارە هەینی داهاتو بڵاوبکرێتەوە.
