الملخص:بانكی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) رایگه‌یاند، له رێگه‌ی ئۆنلانییهوه گه‌شتیاران ده‌توانن داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی بڕی تاوه‌كو سێ هه‌زار دۆلار و به‌ر له گه‌شته‌كه‌یان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا پاره‌كه‌یان پێده‌درێت.

بانكی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) رایگه‌یاند، له رێگه‌ی ئۆنلانییهوه گه‌شتیاران ده‌توانن داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی بڕی تاوه‌كو سێ هه‌زار دۆلار و به‌ر له گه‌شته‌كه‌یان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا پاره‌كه‌یان پێده‌درێت.
بانكی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی لهوهكردوه، خزمەتگوزاری دیاریكردنی واده‌یه‌ك بۆ سه‌ردانكردنی لقه‌كانی بانكه‌كه له عێراقدا له رێگه‌ی ئۆنلانییهوه پێشكه‌ش ده‌كات بۆ فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران، پێویستە گه‌شتیاران فۆڕمه‌كه پڕبكه‌نه‌وه و دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان، گه‌شتیار ئاڕاستە دەکرێت بۆ یەکێک لە لقەکانی بانکەکە بۆ مەبەستی دانانی پارەی کاش بە دینار، پێویستە مەرجەکان جێبه‌جێ بكات.
پێویسته گه‌شتیار هه‌ریه‌كه له پێداویستییه‌كانی پاسپۆرتی عێراقی کارا لەگەڵ ڤیزا یان ئیقامەی کارا پێشکەش بکات
به‌گوێره‌ی مه‌رجه‌كان كه بانكه‌كه رایگه‌یاندوه، پێویسته گه‌شتیار هه‌ریه‌كه له پێداویستییه‌كانی پاسپۆرتی عێراقی کارا لەگەڵ ڤیزا یان ئیقامەی کارا، ناسنامەی باری شارستانی، رەگەزنامە، یان کارتی نیشتیمانی، بلیتی سەفەری کارا و بەڵێننامە بۆ نەکڕینی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی لە لایەنێکی دیكه لە ناوخۆی عێراق لە ماوەی (یەک مانگ)دا پێشكه‌شی بانكه‌كه بكات.
بڕەی پارەكه بە دیناری عێراقی لە لقی بانکەکە دادەنرێت
په‌یوه‌ست به میکانیزمی مامه‌ڵه‌كه، بانكه‌كه ده‌ڵێت، “بڕەی پارەكه بە دیناری عێراقی لە لقی بانکەکە دادەنرێت، کە لەڕێگەی سیستەمی ئەلیکترۆنیەوە دیاریکراوە، بەمەرجێک ئەو بڕە پارەیە بە دیناری عێراقی یەکسان بێت بە بەهای پشکی هەمان ئه‌و بڕە پارەیه بە دۆلاری تەرخانکراو بۆ گەشتوگوزار”.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، گه‌شتیار پشکی دۆلار بە تایبەتی لە لقی بانكی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بەنرخی فەرمی بانکی ناوەندی عێراقی واتا 132 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک وەردەگرێت و زۆرترین ماوە بۆ دانانی پارە دو رۆژ پێش بەرواری گه‌شته‌كه‌یه.

ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی روسیا لە رایگەیاند، بەشداریی پێنج وڵاتی گەورەی ئاسیا لە ئابوریی جیهانیدا لە ئێستاوە لە ئاستی ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا تێپەڕیوە، كه پێكهاتون له چین، هیندستان، ئەندەنوسیا، مالیزیا و ڤێتنام.
ڤلادیمێر پوتن لە وتارێکدا کە لە پلینۆمی کۆڕبەندی “هەفتەی وزەی ڕوسیا” پێشکەشی کرد، کە ئەمڕۆ دەستیپێکرد، رایگه‌یاند، بەپێی خەمڵاندنی شارەزایان، بەشداری پێنج گەورەترین ئابوریی ئاسیا، كه پێكهاتون له چین، هیندستان، ئەندەنوسیا، مالیزیا و ڤێتنام لە ئابوری جیهانیدا پێش بەشدارییەکەی ئەمریکا و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا كه‌وتون.
کەلێنی نێوان بەشداریی پێنج ئابوریی ئاسیا و بەشداری ئابوریی ئەمریکا و یەکێتیی ئەوروپا فراوانتر دەبێت
سەرۆکی روسیا هەروەها پێشبینیکرد کەلێنی نێوان بەشداریی پێنج ئابوریی ئاسیا و بەشداری ئابوریی ئەمریکا و یەکێتیی ئەوروپا لە ئابوری جیهانیدا لە داهاتودا فراوانتر بێت.
پشکی چین لە ئابوری جیهانیدا تا ساڵی 2028 بۆ 19.7%% بەرزبێتەوە
پوتن هەروەها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، پشکی چین لە ئابوری جیهانیدا تا ساڵی 2028 بۆ 19.7%% بەرزبێتەوە، لە کاتێکدا پشکی ئەمریکا بۆ 14.5%% دابەزیوە.
ئەمڕۆ بۆنە و چالاکییەکانی شەشەمین کۆڕبەندی نێودەوڵەتی “هەفتەی وزەی ڕوسیا” لە مۆسکۆی پایتەختی روسیا دەستیپێکرد کە تا 13ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت.
تەوەری سەرەکی کۆڕبەندی ئەمساڵ بریتییە لە “واقیعی نوێی وزەی جیهانی” و چالاکییەکە کۆمەڵێک بابەتی بەرفراوان دەگرێتەوە و بە شێوەیەکی نەریتی دەست دەخاتە سەر پرسە سەرەکییەکانی کەرتی وزەی جیهانی، تەحەددیاتی بەردەم بازاڕەکانی نەوت، کێشەکانی گواستنەوەی وزە و پاراستنی کەشوهەوا، گۆڕینی دیجیتاڵی پیشەسازی وزە تاوتوێ ده‌كرێت.
