الملخص:بانكی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ دوشه‌ممه زیاتر له 197 ملیۆن دۆلاری خستنەبازاڕەوە، بەهای دۆلاریش بەرامبەر بەدینار لەبازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو گۆڕانكاری بەسەرهات و به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 158 هه‌زار و 500 دینار.

بانكی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ دوشه‌ممه زیاتر له 197 ملیۆن دۆلاری خستنەبازاڕەوە، بەهای دۆلاریش بەرامبەر بەدینار لەبازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو گۆڕانكاری بەسەرهات و به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 158 هه‌زار و 500 دینار.
ئەمڕۆ دوشه‌ممه بانكی ناوەندی عێراق رێژەی خستنەڕوی راگەیاند كە 197 ملیۆن و 840 هەزار و 296 دۆلاری خستۆتەبازاڕەوە، كە 36 ملیۆن و 980 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش 160 ملیۆن و 860 هەزار و 296 دۆلار دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵەیه.
بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە به 158 هه‌زار و 500 دینار
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەبازاڕی دۆلارەكەی سلێمانیەوە بە خەندان دراون، بەیانی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بو بە 157 هەزار و 500 دینار، بەڵام لەئێستادا بەهاكەی به‌رزبۆته‌وه، بەجۆرێك بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 158 هەزار و 500 دینار.
ئێوارەی دوێنێ لەكاتی داخستنی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بو بە 159 هەزار دینار.

نرخی نه‌وت ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له‌بازاڕه‌كانی جیهان دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی و شه‌پۆلی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له ڕۆژی هه‌ینیدا تاڕاده‌یه‌ك روی له‌كه‌مبونه‌وه كرد، له كاتێكدا وه‌به‌رهێنه‌ران چاوه‌ڕوانی كاردانه‌وه‌ی ململانێی نێوان ئیسرائیل و بزوتنه‌وه‌ی خۆڕاگری ئیسلامی (حه‌ماس) بون له‌سه‌ر وڵاتانی جیهان كه ڕه‌نگه نرخی نه‌وت به‌رزبكاته‌وه و مامه‌ڵه‌یه‌كی نوێ دروستبكات.
به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی وزه، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت به‌ڕێژه‌ی 34 سه‌نت كه ده‌كاته 0.4% دابه‌زیوه و گه‌یشتوه‌ته 90.55 دۆلار، هه‌روه‌ها نرخی نه‌وتی خاوی ڕۆژئاوای ته‌كساس به ڕێژه‌ی 41 سه‌نت كه ده‌كاته 0.5%ی نرخه‌كه‌ی دابه‌زیوه و گه‌یشتوه‌ته 87.28 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
هه‌ینی رابردو، نرخی هه‌ردو جۆره‌كه‌ی نه‌وتی خاو به‌ڕێژه‌ی نزیكه‌ی 6% به‌رزبۆوه
رۆژی هه‌ینی رابردو، نرخی هه‌ردو جۆره‌كه‌ی نه‌وتی خاو به‌ڕێژه‌ی نزیكه‌ی 6% به‌رزبۆوه، ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین به‌رزبونه‌وه‌ی ڕۆژانه‌یه له‌ڕوی ڕێژه‌ییه‌وه له‌دوای مانگی (نیسان/4)ی 2023، به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ران ڕه‌چاوی فراوانبونی مه‌ودای ململانێكانیان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا كردوه.
برێنت به‌رزبونه‌وه‌ی پێوانه‌یی به‌ده‌ستهێنا
له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، برێنت به‌رزبونه‌وه‌ی پێوانه‌یی به‌ده‌ستهێنا و به‌ڕێژه‌ی 7.5% به‌رزبوه‌وه، له‌كاتێكدا نه‌وتی خاوی ڕۆژئاوای ته‌كساسیش به‌ڕێژه‌ی 5.9% به‌رزبوه‌وه.
وه‌به‌رهێنه‌ران هه‌وڵده‌ده‌ن كاریگه‌رییه‌كانی ململانێكان ره‌چاو بكه‌ن
هیرۆیوكی كیكوكاوا سه‌رۆكی سه‌رۆكی كۆمپانیای ئێن ئێس ترێدینگ رایگه‌یاندوه، “وه‌به‌رهێنه‌ران هه‌وڵده‌ده‌ن كاریگه‌رییه‌كانی ململانێكان ره‌چاو بكه‌ن له‌كاتێكدا هێرشه زه‌مینییه به‌رفراوانه‌كه ده‌ستیپێنه‌كردوه دوای ئه‌و واده‌ی 24 كاتژمێره‌ی كه ئیسرائیل سه‌ره‌تا به دانیشتوانی نیوه‌ی باكوری غه‌ززه‌ی داب‌و، داوای هه‌ڵاتنیان بۆ باشور كرد”.
ململانێی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كاریگه‌رییه‌كی كه‌می له‌سه‌ر دابینكردنی نه‌وت و گاز له جیهاندا نه‌بوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئیسرائیل به‌رهه‌مهێنه‌ری سه‌ره‌كی نه‌وت نییه له‌جیهاندا.
شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل یه‌كێك له گرنگترین مه‌ترسییه جیۆپۆله‌تیكییه‌كان بۆ سه‌ر بازاڕه‌كانی نه‌وت دروستده‌كات له دوای له‌شكركێشی ڕوسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا له ساڵی ڕابردودا، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه نیگه‌رانییه‌كان رو له زیادبونن بۆ هه‌ر جۆره ئه‌گه‌رێكی تێوه‌گلانی ئێران له‌شه‌ڕه‌كه.
